عێراق ڕەتیكردەوە لەخاكەكەیەوە هێرشكرابێتە سەر سعودیە

15/09/2019 - 12:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە عێراقەوە هێرش نەكراوەتەسەر سعودییەو لیژنەیەك بۆ بەدواداچونی زانیاری و پێشهاتەكانی ئەو پرسە پێكهێندراوە.



ئەمڕۆ یەك شەممە 15-9-2019، نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: سەرجەمی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لەوەدەكات لە خاكی عێراقەوە بەفڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان هێرش كراوەسەر سعودییە.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی عیراق نیگەرانە لە هەڵكشان و پەنابردن بۆ چارەسەرە سەربازییەكان كە دەبنەهۆی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی و لیژنەیەكیش لە لایەنە عێراقیە پەیوەندیدارەكان پێكهێنراوە بۆ بەدواداچونی زانیاری و پێشهاتەكانی ئەو بابەتە.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ شەممە لە رێگای فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر دوو كارگەی سعودیەو حووسییەكان لە راگەیەندراوێكدا ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان بەوە دا كە ئەوان هێرشەكەیان ئەنجامداوە، هەروەها دەنگۆی ئەوەبڵاوبویەوە كە ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە لەخاكی عێراقەوە ئاڕاستەكراوە.


دەقی هەواڵی پەیوەندیدار: