بۆ سێیەمجار دەست لە كاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی عێراق ڕەتكرایەوە

16/09/2019 - 12:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


سەرۆكی لێژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: سەرۆك وەزیرانی عێراق دەست لە كاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی عێراق ڕەتكردەوەو مۆڵەتێكی كراوەی پێبەخشیووە .

 

قوتەیبە جبوری سەرۆكی لێژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق نامەی دەست لەكاركێشانەوەی عەلا عەلوانی وەزیری تەندروستی ڕەتكردووەتەوە و بەو دەست لە كاركێشانەوەیە رازی نەبووە .

 

ئەوەشی خستەڕوو: سەرۆك وەزیرانی عێراق مۆڵەتێكی كراوەی بە وەزیری تەندروستی داوە كە وەزیری تەندروستی سێ یەم وەزیرە نامەی دەست لەكاركێشانەوە پێشكەشی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەكات ، ئەمەش بەهۆی فشارەكانە .

دەقی هەواڵی پەیوەندیدار