بەرهەم ساڵح لە هەولێرە

17/09/2019 - 17:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق بە یاوەری د. فوئاد حوسێن و خانمی یەکەمی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری پێشوازییان لێکرا.

پێشتر سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانی سەرۆککۆماری عێراق و شاندەکەی یاوەری رایگەیاند "سەردانی سەرۆککۆمار سەردانێکی ئاساییە و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراقیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.