حكومەتی عێراق بڕیارێكی لەبەرژەوەندی پەنابەرانیـــدا

18/09/2019 - 14:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی عێراقی بڕیارێكی گرنگیداوە سەبارەت بەچارەنوسی ئەو پەنابەرە عێراقیانەی لەژێرفشاردان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا بۆ ناردنەوەی زۆرە ملێ.


ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لەسەرەتای ئەم ساڵەوە هەوڵی جدی دراوە كە حكومەتی عێراقی دژی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران بڕیاربدات.


هەروەها راشیگەیاند: لەكۆبونەوەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بغدادو هاتنی نوێنەرانی وەزەراتی كۆچ و كۆچبەران بۆ پارێزگای سلێمانی و كۆبونەوەی نوێنەرانمان لەدەرەوەی وڵات لەگەڵ پاڵوێزخانەكانی عێراق لەئەوروپا، پێمان راگەیاندن كە ناكرێت چیتر پەنابەرانی عێراقی لەفڕۆكەخانەكانی عێراق بەبێ بەڵگە وەربگێرێنەوە.


ئەوەشی خستەڕوو: هەر بۆ ئەم مەبەستە حكومەتی عێراقی دواجار بڕیارێكی گرنگیدا لەبارەی چارەنوسی پەنابەرانی عێراقی كە وڵاتەكەی خۆی دەبوێرێت لە وەرگرتنەوەو گەڕانەوەی پەنابەرانی لەوڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا، بۆ ئەم پرسەش چەند هەوڵێكیان خستوەتەگەڕ.


هەرلەمبارەیەوە جاسم العتیە جێگری وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق راگەیاندووە كە لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدێكیان دەنێرنە شاری جنێفی پایتەختی سویسرا بۆ تاوتوێكردنی پرسی پەنابەران و ئەو پەنابەرانەی كە هیچ دیكیۆمێنتێكی فەرمیان نییە بیسەلمێن كە ئەوان هاوڵاتی عێراقین.


ئەوەشی راگەیاندووە: حكومەتی عێراق پشتگیری ئەو كەسانە دەكات كە لەسەر خواستی خۆیان دەگەرێنەوەو لە هەوڵدان لەگەڵ چەند وڵاتێكی ئەوروپی بۆ كەمكردنەوەی ئەو رێكارانەی كەعێراقییە كۆچبەرەكانی پێ دەنێردرێتەوە. پەنابەرانی عێراقی پێشتر رایانگەیاندبوو كە لەهەندێك وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا چەند رێكارێك بۆ ناردنەوەیان بەزۆر بۆ وڵاتی یەكەمیان لە ئارادایە.