شوێنى به‌غدادى ئاشكرابوو

21/09/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

له‌پاش چه‌ند رۆژێك له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی گروپی داعش به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق شوێنی خۆحه‌شاردانی ئاشكراكرد.

ئه‌بو عه‌لی به‌سری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری بنه‌بڕكردنی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ به‌پێی به‌دواداچونه‌كانیان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ خۆرئاوای سوریا خۆی حه‌شارداوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگوباسی عێراقی راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ سه‌ردانی داعش به‌ره‌و توركیا و باكوری ئه‌فریقا هه‌ڵاتوون به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و به‌شێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی تری ئه‌و گروپه‌ و خێزانه‌كانیشیان له‌ خێوه‌تگه‌یه‌كی ئاواره‌كانن له‌شاری حه‌سه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان.