عێراق 80 پارچەی شوێنەوار لەتوركیا وەردەگرێتەوە

22/09/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ توركیا واژۆكردووە بۆ وەرگرتنەوەی 80 پارچەی دێرین و شوێنەواری.


ئەحمەد سەحافی وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە یاداشتێكی لەگەڵ حكومەتی توركیا واژۆكردووە، تاكو دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە 80 پارچەی شوێنەواری رادەستی عێراق بكەنەوە.


ئەوەشی خستەڕوو: ئەم پارچانە پێشتر بەشێوەیەكی نایاسایی بردراونەتە دەرەوەی عێراق و لەساڵی 2008یش دەسەڵاتدارانی توركیا دەستیان بەسەرداگرتوون.