فەرماندەیەکی باڵا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە

28/09/2019 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرماندەیەکی باڵا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و فەرماندەکەش ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت.

(رۆژی پێنجشەممە 28ی ئەیلولی 2019) عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە گواستنەوەی عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی هێزی دژەتیرۆری عێراق بۆ وەزارەتی بەرگری.

ئەم بڕیارەی عادل عەبدولمەهدی ناڕەزایی ناوبراو و هێزی دژەتیرۆری لێکەوتەوە و پەڕەی هێزە تایبەتەکانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەردەوام پۆست دژی بڕیارەکە دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات.

عەبدول وەهاب ساعدی لە کاردانەوەی بڕیارەکەدا رایگەیاند: پێم خۆشە بچمە زیندانەوە تاوەکو بگوازرێمەوە بۆ وەزارەتی بەرگری.