دەروازەیەكی سنوری دەكرێتەوە

28/09/2019 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی دەستەی دەروازە سنورییەكان رایدەگەیەنێت: عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی نیشانداوە بۆ كردنەوەی دەروازەی سنوریی قائیم لەنێوان سنووری عێراق-سوریا.

 

عەلائەدین قەیسی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە دەستەی دەروازە سنورییەكە لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پاش رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیارە دەروازەی سنوریی قائیم رۆژی دووشەممە 30-9-2019 لەگەڵ سوریادا بكرێتەوە هاتوچۆی پێدا بكرێت.

 

ووتیشی: كردنەوەی دەروازەكە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و كەلوپەل دەبێت كە بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی داعشەوە ماوەی چەند ساڵێكە داخراوە.