ژمارەی حزبە بەشدارەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاشكرا دەكرێت

30/09/2019 - 14:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: 219 حزبی سیاسی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقدا تۆماركراون كە بڕیارە 1-4-2020 بەڕێوە بچێت.

 

حازم دایینی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كۆمسیۆن 219 حزبی سیاسی تۆماركردوە، كە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقدا بەشداری دەكەن ئەو ژمارەیەش هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا: دەرگای تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتییەكان لە 5-9-2019 كراوەتەوە و تا 5-10-2019 و دەبێت حزبە سیاسییەكان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسییەكان بكەن بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكانیان.