هێڵەكانی ئینتەرنێتی عێراق ڕادەگیرێت

02/10/2019 - 15:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

دوای به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان و به‌ مه‌به‌ستی كۆنترۆل كردنی  عادل عه‌بدولمه‌هدی  لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانە هه‌یه‌.

سەبارەت بە خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزیەكانی بەغدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبوویه‌وه‌ و بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و وەزارەتی گواستنەوەش بڕیارەكە جێبەجێدەكات.

جگای ئاماژه‌یه‌ ئەمڕۆ لە بەغدا و چەندان شاری باشووری عێراق، خۆپیشاندانه‌كان لە پێناو چاککردنی خزمەتگوزارییەکاندا به‌رده‌وام بوو، لە ئەنجامدا بارگرژی له‌ نێوانه‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دروست بوو كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی  ٢ کەس و ٢٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون کە لەناویاندا ٤٠ یان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن.