د.موسەننا ئەمین: پەرلەمانی عێراق لەسەر داواكاری خۆپیشاندەران كۆدەبێتەوە

03/10/2019 - 13:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكات.


ئەمڕۆ پێنج شەممە 3-10-2019، د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردیوی ڕاگەیاند: بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 5-10-2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو داواكراوە داواكاری خۆپیشاندەران و ئەو ئاڵۆزیەی دروست بووەبخەرێتە بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی چەند ڕۆژێكە خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەكی عێراق دەستی پێكردوەو خۆپیشاندەران داوای دامەزراندو دابینكردنی هەلی كار و ئەنجامدانی چاكسازی لە عێراق دەكەن.