سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایه‌ك ئاراسته‌ی خۆپیشاندان ده‌كات

03/10/2019 - 15:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

محمد حەلبوسی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق داوایه‌ك ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و داوایان لێدەکات نوێنەری خۆپیشاندەران ئامادە بن لە پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی داواکانیان.


ئەم داوایەی سەرۆکی پەڕلەمان له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان كردووه‌ و سەرچاوە پزیشکییە عێراقییەکاننیش رایانگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکان لە میانی سێ رۆژی رابردوودا، گەیشتووەتە ١٩ کوژراو.


داواکاری خۆپیشاندەران بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانیان و رەخساندنی ھەلی کار و نەھێشتنی بێکاری و گەندەڵی کارگێری و داراییە لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، بەشێک لە خۆپیشاندەرانش دروشمی رووخانی دەسەڵاتیان بەرزکردبوویەوە.

بەیانی ئەمڕۆش ھێزە ئەمنییەکان قەدەغەکردنیی ھاتوچۆیان لە بەغدای پایتەخت راگەیاند، ئەوەیش بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان و رێگریکردن لە گەیشتنی خۆپیشاندەران بە گۆڕەپانەکانی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان.