حەیدەر عەبادی و موقتەدا سەدر داوای هەڵبژادنی پێشوەخت دەكەن

05/10/2019 - 11:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەخت و پێكهێنانی حكومەتێكی دەستوری بۆ عێراق دەكەن.


لەدوای ئەوەی تادێت بازنەی خۆپیشاندانەكان لە عێراق بەرەو فراوانبونی زیاتر دەڕوات، حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ دروستكردنی حكومەتێكی دەستوری بۆ عێراق دەكات و داواش دەكات وادەی هەڵبژردنەكە بەر لە ساڵی 2020 بەڕێوەبچێت.


لەسەر هەمان پرس، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ ئەوەی داوای لە ئەندامانی ڕەوتەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد بایكۆتی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكە بكەن، داوا دەكات كابینەی پێنجی حكومەتی عێراق هەڵبوەشێتەوەو هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی چەند ڕۆژێكە خۆپیشاندانێكی فراوان لەپارێزگاكانی عێراق دەستی پێكردووەو خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و دابینكردنی هەلی كرا و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكانیان دەكە.