كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە

05/10/2019 - 11:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

بڕیاروو ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك بكات كە یەكێك لە تەوەرەكان خۆپیشاندانەكانی عێراق بوو، بەڵام كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ هەڵوەشاوەتەوە.

 

بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی عێراق، بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 5-10-2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی فراكسیۆنە كوردیەكان و چەند فراكسیۆنێكی عێراق كۆبونەوەكە هەڵوەشاوەتەوە.



جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی چەند ڕۆژێكە خۆپیشاندان لەبەشێك لەپارێزگاكانی عێراق دەستیپێكردەو بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە نزیكەی 100 كەس گیانیان لەدەستداوەو سەدان خۆپیشاندەریش برینداربوون.