100 نوێنەری خۆپیشاندەرانی عیراق گەیشتنە بارەگای ئەنجومەنی نوێنەران

05/10/2019 - 12:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

100 نوێنەری خۆپیشاندەرانی عیراق گەیشتنە بارەگای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەماندا كۆبونەوە.

سەرچاوەكانی هەواڵی عیراق بڵاویانكردوەتەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5-10-2019 نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی عیراق گەیشتونەتە بارەگای پەرلەمان و بەدەنگ داواكاری محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانەوە چون.

ژمارەی نوێنەرانی خۆپیشاندەران 100 كەسن و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەماندا كۆبونەتەوە بۆ گوێگرتن لەداواكاریەكانیان.

لەرۆژی سێشەممەی رابردوەوە هاووڵاتیانی عیراق بەتایبەتی چینی گەنجان لە بەغداو چەند پارێزگایەكی دیكە رژاونەتە سەر شەقامەكان و داوای خزمەتگوزاری و هەلی كار و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی دەكەن.