سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كان ئێستا له‌ په‌رله‌مانی عێراق چی ده‌گوزه‌رێت؟

05/10/2019 - 16:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 100 په‌له‌مانتار له‌ ناو بینایه‌ی په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانن به‌ڵام  لەوانە نییە ئەمڕۆ 5ی تشرینی یەکەمی 2019 دانیشتنی پەرلەمان بۆ گفتوگۆ لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکە بە ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)ی راگەیاندووە: دانیشتنەکە بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆرینەی پەرلەمانتارەکانەوە ئەنجامنادرێت، چونکە بەشێک لە فراکسیۆنەکان بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەن.

وتیشی: "هێشتا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ شاندی نوێنەرایەتی خۆپیشاندانەکان لە کۆبونەوەدایە و دەیەوێت دیارترین داواکاری خۆپیشاندەران دیاری بکەن".

باس لەوەش دەکرێت: کە پیاوانی ئایینی و سەرۆک عەشیرەتەکان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان لە باڵەخانەی پەرلەمان لە کۆبونەوەدان.

شاندی نوێنەرانی خۆپیشاندەران لە 50 کەس پێکدێن و داواکارییەکانیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی ئەوانیش لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا بۆ پەرلەمانتارانی بخەنەڕوو.