كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران گرژی تێكه‌وت و خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرده‌وه‌

05/10/2019 - 16:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

دوائه‌وه‌ی ئه‌مرۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنەری خۆپیشاندەران كۆبوویه‌وه‌ و  كه‌ خۆپیشاندەران داواكاریه‌كانیان ئاراسته‌ كرد و كه‌ تێیدا داوای دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانیشیانان كردووە.

سەلیم شوشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق به‌ دوارۆژی راگەیاندوه‌: لەكۆبوونەوەی سەرۆكی پەرلەمان و نوێنەری بەشێك لەخۆپیشاندەران داوای كردووە ئەو 20 خاڵەی داوایانكردووە بەشێوەی تەدریجی بۆیان جێبەجێ بكرێت، بەڵام لەئەنجامدا جۆرێك لەحەماسەت لەلایەن خۆپیشاندەران دروستبووە و خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبوسییان كردووە، بەو هۆیەشەوە كۆبوونەوەكە گرژی تێكەوتووە و بێ ئەنجام كۆتایی هاتووە.


جێگای ئاماژه‌یه‌ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی تشرینی یەکەمی 2019 خۆپیشاندانەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیپێکردەوە و کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند: کە هاووڵاتییەک کوژراوە.