خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت سنوردارده‌كرێت

09/10/2019 - 15:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

به‌پێى چه‌ند راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى ده‌ستیانكه‌وتووه‌ ، به‌ پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت ، خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت له‌ ماوه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ده‌وامى فه‌رمى و رۆژانى پشوو له‌ عێراق دابین ده‌كرێت .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ پێشبینیكردووه‌ ، تاكو ماوه‌یه‌كى دیارینه‌كراو له‌ عێراق ، خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت له‌ كاتژمێر (07:00) به‌یانى تاكو (03:00)ى پاش نیوه‌ڕۆ دابین بكرێت .

باسى له‌وه‌شكردووه‌ ، له‌ باره‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئینته‌رنێتى مۆبایلى "3G " له‌سه‌ر سیم كارتى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن كارناكات ، راگرتنى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ش تاكو كاتێكى تر به‌رده‌وام ده‌بێت .