وەزاره‌تی دارایی عێراق بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

09/10/2019 - 16:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ رایگەیاند، دوێنێ 108 ھەزار كارمەندی لە وەزارتێكدا گەڕاندووه‌تەوە بۆ سەر كارەكانیان.

فواد حسێن وەزیری دارایی و جگێری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری لەڕاگەیانراوێكدا دەڵێت: "دوێنێ دوو فەرمانی وەزایم ئیمزاكرد، یەكەمیان رەزامەندیدان لەسەر گەڕاندنەوەی زیاتر لە 108 ھەزار كارمەندی وەزارەتی بەرگری كە گرێبەستەكانیان ھەڵوشێنرابووەوە".

دەشڵێت: "فەرمانی دووەم بۆ دەستەبەركردنی تەرخانكردنی دارایی پێویسته‌ بۆیان".