دوایین زانیاری لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بزانە

10/10/2019 - 11:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ڕایدەگەیەنێت: ئێستا نزیكەی لە 50% ی ئەو ئامادەكارییانەمان تەواو كردووە چاوەڕوانین كاتی تۆماركردنی هاوپەیمانی و لیستی ناوی كاندیدەكانە، واتە ئێمە زیاتر كار لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین.


ڕزگار حەمە محێدین جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەیە، تا ئێستا ئێمە بەفەرمی هیچ شتێكمان بەدەست نەگەیشتووە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە، ئێمە خۆشمان لە ئامادەكاری تەواوداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، كە پێم وایە زیاترینی داواكارییەكان ئەوەیە كە گۆڕانكاری لە ئەنجومەنی پارێزگاكان بكرێت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان ئەوەش دەكرێت، ئێستا نزیكەی لە 50% ی ئەو ئامادەكارییانەمان تەواو كردووە چاوەڕوانین كاتی تۆماركردنی هاوپەیمانی و لیستی ناوی كاندیدەكانە، واتە ئێمە زیاتر كار لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین.

 

هەروەها ووتیشی: وەك دەزانرێت هەموو توانا و هێزی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە، هەموو هەڵبژاردنێك بەنزیكەیی پێویستی بە (220) ی ڕۆژی تەقویمی هەیە (واتە بەبێ دەركردنی ڕۆژانی هەینی و پشووەكانیش) كە ئامادەكاری تەواو بكرێت بۆیە هەر لەتۆماركردنی ناوی قەوارە و لایەنەكانی بەشدار لەهەڵبژاردنەكان، ناوی كاندیدەكان و بەدواداچونی خۆیان و بڕوانامەكانیان ئامادەكاری وەرەقەی دەنگدان، چونكە لە عیراقدا 24 ملیۆن دەنگدەر هەیە بۆیە كۆمسیۆن دەبێت بەلانی كەم 24 ملیۆن وەرەقەی دەنگدان ئامادە بكات.

 

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كە بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشكرد: بەهیچ شێوەیەك ئێمە ناتوانین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوابخەین چونكە ئەوە لەدەسەڵاتی ئێمەدا نیە، دووەم لەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان كە ئەنجامدراوە ڕۆژی 1/4/2020 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، واتە ئێستا لەسەر ئێمە بۆتە یاسا و "مولزەم-ین" بەجێ بەجێ كردنی.

 

ووتیشی: ناتوانین و ناكرێت، چونكە ئێمە هەنگاوی زۆرمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان بڕیووە، كۆمەڵێك گرێبەستمان لەگەڵ كۆمپانیاكان كردووە بۆ پێداویستیەكانی هەڵبژاردن ناتوانرێت بچیت ئەو گرێبەستانە هەڵبوەشێنرێتەوە یا زیاد بكرێت، وەهەمان ئەوناوەندانەی كەهەیە ئەوانەكاری هەڵبژاردن دەكەن، دووەم كۆمسیۆنی باڵا بەرنامە و ئامادەكاری تەواوی داڕشتووە كەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكرێت، ناكرێت بێیت پلانی دووەم دابنرێت چونكە یەك مەكتەبمان هەیە كە ئەركی جێ بەجێ كردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانت پێ سپاردووە ناكرێت لەم قۆناغەدا بوترێت وەرە ئەركی دووەمیش جێ بەجێ بكە.