به‌هۆی بڕیارێكیه‌وه‌ له‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كان، عێراق 86 ملیۆن دۆلار زیانی پێكه‌وتووه‌

10/10/2019 - 15:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ماڵپه‌رێكی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق خۆپیشاندانه‌كان كه‌ تیایدا هاتووە: کە عێراق لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەیان ملیۆن دۆلار زیانی پێگەیشتووە.

باسی لەوەشکردووە: بەهۆی راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە لە عێراق لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، ئەو وڵاتە 86 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

لە ماوەی رابوردوودا خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق و پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، حکومەتیش وەک رێکارێک بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان، هێڵەکانی ئینتەرنێتی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق راگرت.