عێراق... زیاتر یەك ملیۆن و 300 هەزار كەس فۆڕمی بیمەی بێكارییان پڕكردووەتەوە

14/10/2019 - 11:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەو گەنجانە لە عێراقدا فۆڕمی بێ كاریان پڕكردوەتەوە نزیكەی یەك ملیۆن و 300 هەزار كەس دەبێت.


ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی لەزاری باسم عەبدولزەمان، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بڵاوكردەوە: پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی بێكارن و فۆڕمی بیمەی بێكاری پڕ بكەنەوە، لەدەوای پڕكردنەوەی فڕۆمەكە دەركەوت یەك ملیۆن 344 هەزار كەس بێكارن.

جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لەپارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندانێكی بەرفراوان بەڕێوەچوو كە زۆرینەی خۆپیشاندەران گەنج بوون و داوای دابینكردنی هەلی كاریان دەكرد.