عادل عەبدولمەهدی پەیامێك بۆ ڕایی گشتی بڵاودەكاتەوە

24/10/2019 - 08:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ وتارێك بۆ گەلی عێڕاق دەدەم و لەهەفتەی داهاتوو دەستدەكەین بە گۆڕانكاریە وزاریەكان دوور لە تێگەیشتنی بەش بەشێنە و جەختكردنەوە لە ئاستی توانا و سەربەخۆی وەزیرەكان ئامادەبونێكی زیاتری گەنجان.


عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وتارێك بۆ گەلی عێڕاق دەدەم كە كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بەباردۆخی ئێستایی وڵات دەخەمەڕوو وجەختدەكەمەوە لەسەر ئەو زنجیرە هەنگاو و ڕێكارە بەپەلانەی چاكسازی كە گرتومانتە بەر لەم بابەتانە:

 

۱-لەهەفتەی داهاتوو لەمیانەی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستدەكەین گۆڕانكاریە وزاریەكان دوور لە تێگەیشتنی بەش بەشێنە و جەختكردنەوە لە ئاستی توانا و سەربەخۆی وەزیرەكان ئامادەبونێكی زیاتری گەنجان.

۲-حكومەت جەخت دەكاتەوە لەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری (دادگای ناوەندی بۆ بەڕەنگاری گەندەڵی)دروست بكات بۆ لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران، كردنەوەی پرسەكانی گەندەڵی بەڕوونی و لەبەردەم ڕای گشتی ،بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بەدزینی پارە پڕۆژەكانی نەخۆشخانە و قوتابخانە و ڕێگاوبانەكان و پرد وبەنداوەكان و ئەو پڕۆژانەی تر كە ڕێگەخۆشكەردەبوون بۆ ڕەخساندنی هەلیكار بەتایبەت بۆچینی هەژاران .هەروەها كاركردنی جدی بۆ دەرچواندنی یاسایی(ئەمەت لەكوێ بوو؟)كە ئەویش گەورە بەرپرسان دەگرێتەوە ،هەروەها جەختكردنەوە لە بەئەلیكترۆنی كردنی موچە و كەمكردنەوەی مامەڵەكردن بەپارەی كاغەزی كە هۆكار دەبێت بۆ زانینی بارگرانی پارەی زۆری بەرپرسان و بەمەبەستی ئەنجامدانی دادپەروەری لە بەدواداچوون بۆی.

۳-كەمكردنەوەی موچەی موچەی بەرپرسان تاوەكو پلەی چوارەم لە سەرۆكایەتیەكان و وەزیر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پلە تایبەتەكان بۆ نیوەی موچەیان بە جۆرێك بەرزترین موچە ۱۰ملیۆن دینار بێت،هەروەها بەڕیزبەندی بەرزردنەوەی موچەی پلە٥ كان بۆ سەرەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی كەمترین موچە.

٤- بەكارهێنانی ئەو پارەیی لەكەمكردنەوەی موچە دەست دەكەوێت و هەروەها بەبەشداری دەوڵەت بۆ دروستكردنی سندوقی بیمەی كۆمەڵایەتی بەجۆرێك هیچ عێڕاقیەك لە خوار هێڵی هەژاری نەمێنێت،بەمەش هەر عێڕاقیەكی بێ داهات یاخود هەر تاكێك لەخێزانێك بێ داهات مینحەیەكی مانگانەی هەبێت و كەمترنەبێت لە ۱۳۰سەدو سی هەزاردینار ،ئەنجوومەنی وەزیران ئەمە لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەكەوە بەخێراترین ماوە ئامادە دەكات دەینێرێتە پەرلەمان بۆپەسەندكردنی.

٥-پاراستنی سەروەری وڵات بە ڕێزگرتن لەماف و ئازادیەكانی گەل دێت،هەروەها بەبەرزكردنەوەی توانا مرۆیەكانی بۆ پاراستنی ئەمن و سەروەری وبەردەوامی لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر وداعش،حكومەت جەخت دەكاتەوە كە مۆڵەتی نەداوە بەهێزەكانی ئەمریكا كە لەخاكی سوریا وە كشاونەتەوە نێو عێڕاق بۆ ئەوەی بمێننەوە وەك لەهەندێك میدیاكان باسكرا،بەیاننامەیەكی فەرمیمان لەوبارەیەوە دەركرد وڕێكای ویاسایی نێودەوڵەتی دەگرینەبەر داواكارین لە نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەكاری خۆیان هەستن لەوبارەیەوە.
هەرمانەوەیەكی هێزی بیانی پێویستە بەڕەزامەندی حكومەتی عێڕاق بێت، ئەو مانەوەیە كۆتایی پێ بهێنن ئەگەر حكومەت داوایكرد

عادل عبدولمەهدی
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران
23- تشرینی یەكەمی- 2019