"هاتنی هێزەكانی ئەمریكا بۆ عێراق داگیركارییەكی نوێیە"

24/10/2019 - 08:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی



ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هاتنی ژمارەیەكی زیاتری سوپای ئەمریكا بۆ ناو خاكی عێراق پێشێلكارییە بەرامبەر سەروەری خاكی عێراق و هەموو یاسا نێودەوڵەتییەكان.

 

عەباس عەتافی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند:" هاتنی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە وڵاتی سوریاوە بۆ عێراق بە بیانووی دۆخی ناوخۆیی سوریا بە بێ ئەوەی عێراق رێگەی پێدابن ، ئەمە بە پێشێلكاری بەرامبەر سەروەری خاكی عێراق دادەندرێت  هەڵسوكەوتێكە نابێت لەبەرامبەری بێ دەنگ بین".

 

ئەوەشی خستەڕوو: نابێت بە هیچ شێوەیەك لە شێوەكان رێگە بە هێزەكانی ئەمریكا بدەین لەسەر خاكی عێراق بمێننەوە و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماوەیەكی كورتی داهاتوو بڕیاری یەكلاكەرەوەی دەبێت لەبارەی بوونی ئەو هێزانە لە عێراق.