دواین ئاماری كوژراو بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆی عێراق بڵاوكرایه‌وه‌

25/10/2019 - 23:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئەمڕۆ هەینی  لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکرد و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا، لە چەند شارێکیش بارەگای پارتە سیاسییەکان سووتێندران.

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لەبارەی ئاماری کوژراو و بریندارانی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق و پارێزگاکانی دیکە راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگەیاند: تاوەکو ئێستا 21 کەس کوژراون و هەزار و 779 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

بەپێی راگەیێندراوه‌كه‌ : لە بەغدا 8 کەس، لە میسان شەش کەس، لە زیقار شەش کەس، کەسێکی دیکەش لە موسەننا کوژراون، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  ئەو هەزار و 779 کەسەی برینداربوون لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانن.