باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری ده‌دات

25/10/2019 - 23:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشدارییەكی لەسەر خۆپیشاندانەكانی عیراق بڵاوكردەوە و داوای لە هاووڵاتیانی كرد سەفەر بۆ بەغدا و چەند شوێنێكی دیكەی عیراق نەكەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگه‌یاندووه‌: بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سەقامگیری بە تەواوی دەستبەرنییە و باشترە هاووڵاتیانی ئەمریكا سەردانی بەغدا و چەند ناوچەیەكی دیكەی عیراق نەكەن كە خۆپیشاندانیان تێدا بەڕێوەدەچێت.

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانەی ئەمریكا پشتیوانی داواكاری خۆپیشاندەرانیشی ڕاگەیاندووە و هیوای زوو چاكبوونەوەشی خواستووە بۆ بریندارەكانی خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەكان.