خۆپیشاندان و مانگرتن لە مەیدانی تەحریر دەستی پێكردەوە

26/10/2019 - 12:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندان و مانگرتن لە مەیدانی تەحریر لە پارێزگای بەغدا دەستی پێكردەوەو خۆپیشاندەرانیش سوورن لەسەر بەردەوامبونیان لە دەربڕینی ناڕەزایی.

 

بەپێی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26-10-2019، خۆپیشاندان و مانگرتن لە مەیدانی تەحریر لە پارێزگای بەغدا دەستی پێكردەوەو خۆپیشاندەران لەئێستادا خەریكی هەڵدانی خێمەن و بڕیاریانداوە لە ناوچەی تەحریر بمێننەوە.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ هەینی خۆپیشاندانەكان لە پارێزگاكانی عێراق دەستیان پێكردەوەو تیایدا زیاتر لە 20 كەس گیانیان لەدەستداو سەدان كەسیش برینداربوون.