پەرلەمانتارێك: چارەنووسی عێراق وەك سوریای لێدێت

26/10/2019 - 13:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەردار عەبدوڵا سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عیراق ڕایگەیاند: دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكانی عیراق چاوەڕوانكراو بوو، داواكارییەكانیان ڕەوایە بەڵام ئەوەی لەشەقام ڕودەدات بەتەنها ئەوەنیە بەڵكو دەستی زۆری تێدایە بۆیە ئەگەر ئەم دۆخەی عیراق لەو دۆخە شڵەژاوەی ناوچەكە بەردەوام بێت ڕەنگە چارەنوسی عیراق وەك وڵاتێكی وەك سوریا لێبكات .

 

لەبارەی وتارەكەی عادل عەبدولمەهدی كە شەوی ڕابردوو ئاماژەی بەجێ بەجێ كردنی چەند كارێك كرد، سەردار عەندوڵا دەڵێت: كێشەكە ئەوەیە هەندێك لەو خەڵكە دوای دروشمی ئەو لایەنانە كەتوون كە لەفەیس بووك دەینوسن و بڕیاریانداوە كە عادل عەبدولمەهدی ڕەتدەكەنەوە، بۆیە ئەوانە تەنها ئەوە دەبیستن كە خۆیان دەیانەوێت، بۆیە ئەگەر عادل عەبدولمەهدی باشتریشی بوتایە هەر وەك ئێستا دەبو"و.

 

سەردار عەبدوڵا كە ئەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستای عیراق ڕێگاكانی چاكسازی لە عیراق لەناو دەبەن.

 

هەروەها سەبارەت بەداواكاری خەڵكی خۆپیشاندەر لەسەرۆك كۆماری عیراق بۆ ئەوەی عادل عەبدولمەهدی لەڕێگای پەرلەمانەوە لەپۆستەكەی لادا بەپێی دەسەڵاتە دەستورییەكانی؟ سەردار عەبدوڵا دەڵێت: دیارە كار لەسەرۆك كۆمار گەورەترە ململانێیەكە لەنێوان ئەمریكا و ئێران و هەندێك لایەنی تر، دۆخی لوبنانیش ڕونە هەروەها ئەو دۆخەی دوێنێی یەمەن كە ڕێككەوتننامەی باكور و باشوری ئەو وڵاتەی لێكەوەتەوە ئێرانی توشی "ئیحراجی" كردووە، بۆیە دەمێنێتەوە سەر كەسایەتی سەرۆك كۆمار ئەگەر سەرۆك كۆمار كەسێكی ورد و لێهاتوو و خاوەن بنەماكانی مەبدەئی بێت دەتوانێت لەو نێوانەدا یاری بكات و بەرژەوەندی وڵاتەكەی دەست بخات،ئەگەرنا دەكەوێتە ژێر فشاری ئەم و ئەو و بژاردەی ئاسان هەڵدەبژێرن بەڵام عادەتەن بۆ كەسایەتیە سیاسیە بەهێزەكان بژاردەی ئاسان ژەهراوییە و قبوڵی ناكەن و بژاردەی ورد و ڕاست قبوڵ دەكەن.

 

سەردار عەبدوڵا لەبارەی موقتەدا سەدریشەوە ئەوەی خستەڕوو: یارییەكی مەترسیدار دەكات ئەو هۆكارانەی دژ بەنەیارەكانی بەكاریدەهێنێت زیانمەندی یەكەم خۆی دەبێت.