له‌پاریزگایه‌كی عێراق زیاتر له‌ 40 كه‌س بوونه‌ قوربانی

27/10/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

زياتر له‌ 40 كه‌س بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕێکخراوی بەدرەوە  لە شاری حللە كرانه‌ ئامانج وحه‌وت له‌وانه‌ کوژران.

 

راگه‌یاندنه‌كانی عێراقی بڵاویانکردەوە: دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ویستوویانە بچنە سەر بارەگای هێزەکانی ڕێکخراوی بەدر لە حللە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە تەقەیان لێکراوە.

ئاماژه‌شه‌یان به‌وه‌ كردووه‌: بەو هۆیەوە حەوت خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٣٨ خۆپیشاندەریش برینداربوون.

ئەمەش دوای ئه‌وه‌ دیت ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندان لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی باشور دەستیپێکردووەتەوە و گرژی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستاش نزیکەی ٨٠ خۆپیشاندەر کوژراون و هەزارانیش برینداربوون.