وڵاتێك سنوری خۆی لەگەڵ عێراق داخست

31/10/2019 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە حکومەتی ئێران گەورەترین دەروازەی سنوری خۆی کە "مهران " لەگەڵ عێراق داخست.

 
" مەهران " کە دەکەوێتە ٧٠ کم  رۆژهەڵاتی شاری کوتەوە، لەلایەن ئێرانەوە داخرا بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەی عێراق بە خۆیەوە دەبینێت.

 
تا ئیستا دیار نییە کە ئێران تەنها ئەو دەروازە سەرەکییە دادەخات، یان ئەوانی تریش بەوانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانیشدا هەیانە.

مانگی تشرینی یەکەم عێراق خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە دی و تا ئێستاش خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و بەشێک لە دروشمی خۆپیشاندەران دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.


 


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved