خۆپیشاندان گه‌یشته‌ به‌رده‌م باره‌گای عه‌بدولمه‌هدی و كوژراو و برینداری هه‌یه‌

04/11/2019 - 18:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی
 خوپیشاندانه‌كان له‌ به‌غدا ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستڕێژی گوللە لە خۆپیشاندەران كرا و پێنج خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا.
 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، لەشاری بەغدا بەهۆی دەستڕێژی گوللە لە خۆپیشاندەران، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە پێنج خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا.
 
ئاماژەی بەوەشداوە" هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران تەقەی كردووە و بەوهۆیەشەوە پێنج خۆپیشاندەر كوژراوە. 
 
ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر ڤیدیۆیەك  بڵاوكرایەوە كە هێزە ئەمنییەكان تەقە لەخۆپیشاندەران دەكەن له‌ ئێستادا  خۆپیشاندەرانی عیراق چوونەتە بەردەم سەرۆکایەتی حکومەت لە ناوچەی سەەوزی بەغداد. 
 
بەگوێرەی هەواڵەكەی  سکای نیوز، هێزە ئەمنیەکان خۆپیشاندەران لەبەردەم سەرۆکایەتی حکومەت دوور دەخەنەوەو شەقامی حەیفا و ناوچەی عەلاویان بە تەواوەتی داخستووە.