كاركردن لەبەندەری ئومقەسر و پاڵاوتگەی ناسریە دەستیپێكردەوە

07/11/2019 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

لە دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندەران بەندەری ئومقەسر و پاڵاوتگەی ناسرییان داخستبوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە كاركردن لە بەندەری ئومقەسر و پاڵاوتگەی ناسریە دەستیپێكردەوە.

 

بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقەیكان، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 7-11-2019، بەهۆی وتەكانی وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق كە ڕایگەیاندبوو داخستنی بەندەری ئومقەسر زیانی شەش ملیار دۆلاری لە عێراق داوە، خۆپیشاندەران لە بەندەری ئومقەسر كشانەتەوە.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی چەند ڕۆژێك بەهۆی خۆپیشانەكانەوە، خۆپیشاندەران بەندەری ئومقەسر و پاڵاوتگەی ناسرییان داخستبوو، بەهۆیەوە كارەكانیان ڕاگیرابوو.