حەوت ساڵ زیندانیكردن بۆ بەڕێوەبەری پێشوی بانكێكی حكومی ڕاگەیەندرا

07/11/2019 - 10:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایدەگەیەنيت: بەڕێوەبەری پێشوی لقێكی سەرەكی بانكی رەشید زیانی 13 ملیار دیناری عێراقی بە دارایی وڵات گەیاندوە بۆیە بڕیاری حەوت ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچوە.

 


دەستەی دەستپاكی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری پێشوی لقێكی سەرەكی بانكی رەشید لەگەڵ چەند تۆمەتبارێك كە پێشینەی تاوانیان هەبوە رێككەوتنی كردوە بۆ بە فیڕۆدانی دارایی وڵات بە ویستی خۆی، ئەوەش بەپێدانی قەرزی بانكی پێیان بەبێ رەچاوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی بەڕێوەبەری پێشوی لقێكی سەرەكی بانكی رەشید كردویەتی دوو هەزار و 298 مامەڵەی قەرزی نیشتەجێبونی بەبێ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەكان ئەنجامداوەو
بڕیاری زیندانیكردنی بۆ دەرچوە، بەڵام لە ئێستادا خۆی شاردوەتەوە.

 


دەستەی دەستپاكی عێراق رونیشیكردوە، ئەو بەڕێوەبەرە دو هەزار و 298 مامەڵەی قەرزی نیشتەجێبونی بەبێ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەكان ئەنجامداوە بەو هۆیەشەوە زیانی 12 ملیار و 700 ملیۆن دیناری عێراقی بە دارایی وڵات گەیاندوە.