ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی چاكسازییەكانی تاوتوێ دەكات

09/11/2019 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە و قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی چاكسازییەكان و چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكات.

 


بەپێی خشتەی كارەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 9-11-2019، كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە تەوەری سەرەكییش دەنگدانە لەسەر قۆناغی سێیەمی پڕۆژە چاكسازییەكان.

 

هەر لە كۆبونەوەكەدا یاسای خانەنشینی یەكگرتوو و یاسای ھەڵبژاردنەكان و هەڵوەشاندنەوەی شایستە داراییەكانی بەرپرسان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.



جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی نزیكەی مانگێكە خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبونی هەلی كار و خزمەتگوزاری دەستی پێكردەوەو سەدان كەسیش بەهۆیەوە بونەتەقوربانی.