مووچەی بەرپرسە باڵاکان ده‌كرێت به‌ نیوە

09/11/2019 - 15:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و باس لە گۆڕانکاری لە مووچەی بەرپرسە باڵاکان دەکات.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، رایدەگەیەنێت: "گۆڕانکاری لە مووچەی بەرپرسە باڵاکاندا دەکەین و بە دڵنیاییەوە دەیکەین بە نیوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە: خۆپیشاندەران سەرکەوتن و بەهۆی سەرکەوتنی ئەوانیشەوە چاکسازییەکان دەستیانپێکرد، لەسەر داخوازی خۆپیشاندەرانیش گۆڕانکاری لە وەزارەتەکاندا دەکرێت و کەسوکاری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە.

باسی لەوەشکردووە: "رێکارەکانی راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت سنووردار و کاتیی دەبێت و بەمزوانە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان".