به‌ڵگه‌ .. بودجه‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق ببینه‌

09/11/2019 - 17:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

به‌ پێێ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ ده‌ست ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ عێراقه‌كان كه‌وتووه‌ بودجه‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كات.

 له‌ به‌ڵڵگه‌كه‌ی وررده‌كاری بوجه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ دیاری كراوه‌ بۆ بۆ ساڵی 2019 و تێدا بڕی " 133.107.616.412.000" سه‌د و سی و سێ ترلیۆن و سه‌د و حه‌وت ملیار و شه‌ش سه‌دو شازده‌ ملیۆن و چوارسه‌د و دوازده‌ هه‌زار دینار بۆ بڕی موازه‌نه‌كه‌ دیاری كراوه‌ و هه‌روه‌ها كۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕی "43.404.629.267.000" چل و سێ ترلیۆن و چوار سه‌د و چوار ملیار و شه‌ش سه‌د و بیست و نۆ ملیۆن و دووسه‌د و شه‌ست و حه‌وت هه‌زار دینار ته‌رخان كراوه‌.

هه‌ر له‌ به‌ڵگه‌كه‌ هاتووه‌ بڕی "376.377.067.000" سێسه‌د و حه‌فتاو شه‌ش ملیار و سێ سه‌رد و حه‌فتا و حه‌فت ملیۆن و شه‌ست و حه‌وت هه‌زار دینار وه‌ك قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیاری كردووه‌.

 

 

ئەلبوومی وێنەکان