لایەنە سیاسییەكان لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی رێككەوتن

09/11/2019 - 20:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەكانی عێراق، بە سەرپەرشتی ئێران، لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق، ڕێككەوتن.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، ئەمرۆ ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لایەنە دیارەكانی عێراق، بەسەرپەرشتی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، بۆ مانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەستلەكارنەكێشانەوەی ڕێككەوتن

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكانی لایەنە عێراقییەكان بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە، "هەریەك لە قاسم سولەیمانی، موقتەدا سەدر و محەمەد ڕەزا سیستانی (كوڕی عەلی سیستانی) كۆبوونەتەوە، و لە ئەنجامدا، ڕێككەوتنی مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لێكەوتووەتەوە

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە، "لایەنەكان بۆ هاوكاریكردنی حكومەت لە دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان، ڕێككەوتوون".

روونیشیكردووەتەوە، "ئەو گرژیی و ئاڵۆزییەی ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا هەبوو، لێكەوتەی ئەو كۆبوونەوە و ڕێككەوتنە بووە ".

تا سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی روبەروبونەوەی هێزە ئەمنییەكان لە بەغدا، پێنج خۆپیشاندەر كوژراون و زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەریش برینداربوون. خۆپیشاندانەكانی عێراق لە سەرەتاوە تا ئێستا، زیاتر لە ٣٠٠ كوژراو و ١٥ هەزار برینداری لێكەوتووەتەوە