سەركردەیەكی داعش لە عێراق دەستگیركرا

10/11/2019 - 10:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن لقی هەواڵگیری تاوانی نەینەوای سەر بە دەزگای هەواڵگیری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، یەكێك لە سەركردەكانی رێكخراوی چەكداری داعش دەستگیركرا.

 

ئەمڕۆ یەك شەممە 10-11-2019، سەعد مەعن موسەوی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: یەكێك لە سەركردە تیرۆرستەكانی رێكخراوی چەكداری داعش كە لە پۆستی عەریف لە رێكخراوەكەدا لە موسڵ كاریكردوە لەلایەن لقی هەواڵگیری تاوانی نەینەوای سەر بە دەزگای هەواڵگیری وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركراوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو سەركردەیەی داعش لەمیانەی لێكۆڵینەوە سەرەتایەكاندا دانی بەوەدا ناوە كە لەئێستادا لەنێوان گروپە چەكدار و شانە نوستوەكانی داعشدا لەعێراق كاردەكات.