بانكێك ئه‌م پێشینه‌یه‌ ده‌دات به‌ فه‌رمانبه‌ران

11/11/2019 - 09:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 11-11-2019، بانكی رافیده‌ین به‌رده‌وامبوونی خۆی له‌سه‌ر پێدانی پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند و گوتیشی له‌ رێگای ماسته‌ر كارده‌وه‌ پێشینه‌كه‌ ده‌درێت به‌ فه‌رمانبه‌ران.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی رافیده‌ین له‌ لێدوانێكدا روونیكرده‌وه‌: " له‌ سایت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌نگۆی وه‌ستانمان له‌ پێدانی پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاو بوویه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌ راستییه‌وه و ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ پێدانی پێشینه‌كه "‌‌.

گوتیشی: شێوازی پێدانه‌كه‌ له‌ رێگای سیسته‌می ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ ده‌به‌خشرێت به‌ فه‌رمانبه‌ران یان له‌ رێگای لقه‌كانمان له‌ شاره‌كانی عێراق.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بانكی رافیده‌ین له‌ چوارچێوه‌ی رێنمایی تایبه‌ت پێشینه‌ و قه‌رز ده‌دات به‌ فه‌رمانبه‌ران.