خۆپیشاندەرانی عێراق فەرمانگەیەکی حکوومی دەسووتێنن

11/11/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

خۆپیشاندەرانی عێراق فەرمانگەیەکی گرنگی حکوومەتی وڵاتەکەیان لە بەغدای پایتەخت، دەسووتێنن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ لیوا عەبدولکەریم خەلەف، وتەبێژی فەرماندەی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە کەناڵی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە: رۆژی یەکشەممە 10-11-2019، خۆپیشاندەران فەرمانگەی دادی ناوچەی بابول شەرقیی بەغدایان سووتاند.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: ”هەندێک تاوانبار“ هەوڵیان داوە رێگریی لە چوونی تیمی بەرگریی شارستانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بکەن.

لە رۆژی 2-10-2019ـەوە، هاووڵاتییانی عێراق لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری کردووە، بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 300 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 15 هەزاری دیکەش بریندار بوون.