ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ په‌رله‌مانتارێكى ئێستاى عێراق و پارێزگارى پێشوى نه‌ینه‌وا ده‌كردووه له‌سه‌ر دۆسیه‌كى گه‌نده‌ڵى كه‌تیایدا په‌رله‌مانتاره‌كه بڕى 450 ملیۆن دینارى وەک بەرتیل لەو پارێزگارە وه‌رگرتووه.
ده‌سته‌ى نه‌زاهه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌مى 2019 ئاشكرایكرد كه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ په‌رله‌مانتارێكى ئێستا‌و پارێزگارى پێشوى نه‌ینه‌وا ده‌كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى په‌رله‌مانتاره‌كه بهێنێت.
به‌پێى ئه‌و ده‌سته‌یه په‌رله‌مانتاره‌كه ساڵى 2017 بڕى 450 ملیۆن دینارى عێراقى له پارێزگارى پێشوى نه‌ینه‌وا وه‌رگرتووه تاوه‌كو له‌به‌رانبه‌ردا رێگربێت له‌وه‌ى ئه‌ندامانى حیزبێك له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌نگ بۆ له‌سه‌ر كار لادانى ئه‌و پارێزگاره بده‌ن.
ئاشكراشیكردووه كه فه‌رمانى ده‌سگیركردنى پارێزگارى پێشوى نه‌ینه‌واش به‌هۆى لادانى بووه له ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنى پاره كه تێكڕاى لادانهكهى گه‌یشتووه‌ته 422 ملیۆن دینار.