شێوازی چاكسازیه‌كان له‌ سیسته‌می سیاسی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت

11/11/2019 - 16:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، پڕۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ته‌واو كردووه‌ و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.

به‌ پێی ناوه‌رۆكی پرۆژه‌ یاسایه‌كه‌ بێت گۆرانكاریه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ده‌بێت:

- كۆمیسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و دوور له‌ پشكپشكێنه‌ی حزبی دابمه‌زرێت.

- بچووككردنه‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ قه‌زا، له‌ كاتێكدا پێشتر پارێزگا یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو.

- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای لیست و نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی. پشت به‌ستن به‌ سیستمی براوه‌ی یه‌كه‌م.

- كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ 329 ئه‌ندامه‌وه‌ بۆ 213 ئه‌ندام.

- ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان كاندید بكه‌ن. ته‌مه‌نی كاندیدی كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ 25 ساڵ.