سێ لایەنی سیاسی عێراقی لەسەر هەڵوەشاندنەوی حكومەت ڕێككەوتن

14/11/2019 - 11:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرۆكی بەرەی ئینقاز ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆكی مینبەری عیراقی ڕێككەوتووین بۆ لەسەركارلابردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

 

ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ئینقاز ڕایگەیاند: لەگەڵ هەریەكە لە ئەیاد عەللاوی سەرۆكی مینبەری عیراقی و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر رێككەوتووین بۆ یەكخستنی هەوڵەكان و چالاكتركردنی كاری سیاسی و پەرلەمانیی ئۆپۆزسیۆن، ئەمەش لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دوای لەسەركارلادانی حكومەتی ئێستا و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی.

 

ووتیشی: دەرگای ئەو بەرەیەی پێكیانهێناوە بەڕووی هێزە نیشتمانی و جەماوەرییەكاندا كراوەتەوە بۆ كاركردن لەسەر هێنانەئارای گۆڕانكاری و چاكسازیی سیاسی و كۆتاییهێنان بە گەندەڵی.