میرێكی سعودی كۆچی دوای كرد

16/11/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

دیوانی شاهانەی سعودیە، كۆچی دوایی (میر توركی بن عەبدوڵڵا بن سعود بن ناسر بن فەرحان ئال سعود) ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی سعودیە (واس)ەوە بڵاوكرایەوە”لە دوای نوێژی عەسری ئەمڕۆ شەممە لە مزگەوتی ئیمام توركی بن عەبدوڵڵا لە شاری ڕیاز، نوێژی مردوو لەسەر تەرمی كۆچكردوو دەكرێت”، بەبێ‌ ئەوەی هۆكاریی مردنەكەی ڕابگەیەنێت.

میرەكانی خانەوادەی شاهانەی سعودیەش، لەڕێی ئەژمارەكانیان لە پێگە كۆمەڵایەتییەكاندا، پرسە و سەرخۆشی خۆیان بۆ كۆچی دوایی میر توركی دەربڕیبوو كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.