له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌كات

19/11/2019 - 09:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەیە سزا بەسەر ئەو بەرپرسە عیراقیانە بسەپێنێت كە سەروەتی وڵاتەكەیان دزیوە.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەمەریكا ئامادەیە سزا بسەپێنێت بەسەر ئەو بەرپرسە عیراقیانەدا كە سامانی وڵاتەكە دەدزن و بەشداریشیان كردووە لە كوشتنی خۆپیشاندەراندا.

ناوبراو لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردوه‌: دەستەوەستان ناوەستین لەبەرانبەر ئەو بەرپرسە گەندەڵانەی كە بوونەتە هۆی ئازاری عیراقییەكان.

وتویه‌تیشی:”ئەمەریكا دەسەڵاتە یاساییەكانی بەكاردەهێنێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو كەسانەی گەندەڵن و سەروەتی عیراقییەكان دەدزن و هاوكات خۆپیشاندەرانیش بریندار دەكەن و دەیانكوژن”.