بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئەم (4) بریارەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە

21/11/2019 - 09:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی باجەكانی سەر تۆماركردنی ماتۆرسكیل و كاركردنی ئۆتۆمبێل بەسیستەمی غاز و رێگا و بان كەمكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی حكومەتی عێراق رایگەیاند : " لەسەر بریاری ئەنجومەنی وەزیران كە واژۆی سەرۆكوەزیرانی لەسەرە بریاریدا بە كاركردن لەسەر ئەو چوار خاڵەی بریاری لەسەردراوە".

لەراگەیەنراوەكە هاتووە ، كەمكردنەوەی باج لە یاسای نوێی هاتوچۆ ، هەروەها دواخستنی كارپێكردنی ئۆتۆمبێل بە سیستەمی غاز بۆ ماوەی یەك ساڵ".

لەبارەی دوو خاڵەكەی دیكەش هاتووە : " كەمكردنەوەی باج لەسەر رێگا و بان بۆ (50%) و كەمكردنەوەی باج لەسەر تۆماركردنی ماتۆرسكیلی نوێ".