بزانه‌ خۆیشانده‌ران له‌ نیوه‌شه‌ودا چ كارێكیان ئه‌نجامداوه‌

30/11/2019 - 08:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگه‌یاند، له‌ نیوه‌شه‌ودا خۆپیشاندەران نوسینگەی پەرلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمەیان لە پارێزگای نەجەف سوتاند.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە”شەوی ڕابردوو، خۆپیشاندەران نوسینگەی خالید جەعشەمی پەرلەمانتاری ڕەوتی حیكمەی نیشتمانیان لە شاری نەجەف سوتاند”.

بە وتەی سەرچاوەكە”نوسینگەكەی جەعشەمی لە گەڕەكی غەدیر لە نەجەف لەلایەن خۆپیشاندەرانەو، سوتێنرا و كارەكەش لە نیوەشەودا ئەنجامدرا”، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ڕەوتی حیكمە بە تێوەگلان لە كوشتنی خۆپیشاندەران لە پارێزگای نەجەف تۆمەتبار دەكرێت.

پێشتر خۆپیشاندەران لە پارێزگەی نەجەف، بارەگاكانی ڕەوتی حیكمە و حزبی دەعوەیان لە پارێزگەكەدا سوتاندبوو.