یەكێك لەم (6) كەسە دەبێت سەرۆكوەزیرانی عێراق

05/12/2019 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرچاوەیەكی سیاسی لەبارەی ناوی سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق كە شوێنی عادل عەبدولمەهدی دەگرێتەوە ناوی (6) كەس ئاشكرا دەكات كە یەكێكیان بۆ سەرۆكایەتی پۆستەكە دەستبەكاردەبێت.

سەرچاوەكە لەلێدوانێكیدا بۆ (الاخباریە) دەڵێت : " كوتلە سیاسییەكان ناوی چەند كەسێكیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت بۆ بوونی بە سەرۆكوەزیرانی حكومەتی عێراق".

سەرچاوەكە دەڵێت : " ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم كاندیدی (بەدر ، الحكمە) و عەبدولوەهاب ئەلساعدی كاندیدی (عەلاوی و نوجێفی) و عەدنان ئەلزرفی كاندیدی (النصر) و عەلی شوكری كاندیدی (بەرهەم ساڵح) و قوسەی سهێل كاندیدی (دولە القانون) و فالح ئەلفەیاز كاندیدی (العطاء)".

بریارە لەچەند رۆژی داهاتوو بەشێوەكی فەرمی كاندیدی راسپێدراو لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت و وەك شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی دەستبەكاربێت".