دواین ئاماری كوژراو و بریندارانی دوێنێی بەغدا ئاشكراكرا

07/12/2019 - 09:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی دوێنێی شاری بەغدا زیاتر لە (145) كەس بوونەتە قوربانی و داوای دادگاییكردنی زۆربەی بەرپرسە ئەمنییەكانی ئەو شارەش دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە لێدوانێكیدا بۆ (الدجلە) رایگەیاند : " بەهۆی خۆپیشاندانەكانی دوێنێی شاری بەغدا (21) كەس كوژراون و (123) كەسیش برینداربوون".

سەرچاوەكە دەڵێت : " چەند چەكدارێكی نەناسراو لە كۆڵانەكانی بەغدا بڵاوەیان پێكراوە و تەقەی راستەوخۆیان ئاراستەی خۆپیشاندەران كردووە".

ئەمەو بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتنە دەنگ و داوای دادگایی كردنی بەشێك لە بەرپرسە ئەمنییەكان دەكەن كە نەیانتوانیوە ئاسایشی خۆپیشاندەران بپارێزن.