كه‌سێكی مه‌ترسیدار پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ ناو هه‌رێم، ده‌ستگیركرا

14/12/2019 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

تیرۆریستێكی داواكراو ده‌ستگیركرا، كه‌ ویستویه‌تی له‌شاری موسڵه‌وه‌ خۆی بگه‌یه‌نێته‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراقی ئاشكرایكرد: تیرۆریستێكی داواكراویان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ویستویه‌تی له‌شاری موسڵه‌وه‌ خۆی بگه‌یه‌نێته‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ رۆژی هه‌ینی 13ی كانونی یه‌كه‌می 2019 بڵاویكراوه‌ته‌وه‌: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ئاشكرایكردووه‌، به‌پشت به‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری توانیویانه‌ تیرۆریستێك له‌ قه‌زای گه‌یاره‌ی موسڵ ده‌ستگیربكه‌ن كاتێك ویستویه‌تی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبێت.

ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ داواكراو بووه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری یاسای بنه‌بڕكردنی تیرۆر.